بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی بۆردومانەکەی ئێران فێستیڤاڵێک راگیرا

کوردستان

29/09/2022     ژمارەی بینراو 301

راچڵەکین-

بۆ رێزگرتن لە شەهید و بریندارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بۆردومانەکانی ئێرانەوە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بڕیاریدا بە دواخستنی (هەشتەمین فێستیڤاڵی کلتورە جیاوازەکان).

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بڕیار بوو ڕۆژانی 2022/9/29 تا 2022/10/2 هەشتەمین فێستیڤاڵی کلتوورە جیاوازەکان کە لە ڕانیە و بەئامادەبوونی چەندین گروپ و تیپی هونەری لەچەندین وڵاتی جیهان سازبکرێت دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.

وەزارەتەکە هۆکاری راگرتنی فێستیڤاڵەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی پێشهات، لەبۆردومانیکردنی خوشک و برایانی ڕۆژهەڵات و شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل. بەبڕیاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان فێستیڤاڵەکە ڕاگیرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن