تۆمەتبارانی كوشتنی ژنەكەی گەڕەكی بەختیاری سلێمانی دەستگیركران

کوردستان

04/10/2022     ژمارەی بینراو 808

راچڵەكین –

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی راگەیەند، كە تۆمەتبارن بە كوشتنی ئەو ژنەی كە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا تۆمەتبارانی ڕووداوی كوشتنی ژنێك لە گەڕەكی بەختیاری سلێمانی دەستگیركران.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە ( ٢٠٢٢/١٠/٤) ئاگاداركراین لە ڕووداوێكی كوشتنی ژنێك بەناوی ( ناگەهان كەمال ئاكارسێڵ ) لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو دەست بە لێكۆڵینەوە كرا و پاش بەدواداچوونی وورد، لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا لەژێر ڕێنمایی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- كۆیە، توانرا تۆمەتبارانی ئەم كردەوەیە دەستگیر بكەین.

ئاماژە بەوەشكراوە كە تۆمەتبارەكان لەسەر فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی دڵسۆزو نیشتیمانپەروەر كردووە كە هاوكاریان بوون لە دەستخستنی زانیاری لەسەر تۆمەتباران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن