لە پارێزگایەكی عیراق دوو رۆژ دەكرێتە پشوو

عێراق

04/10/2022     ژمارەی بینراو 860

راچڵەكین –

پارێزگای سەڵاحەدین بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەن عەسكەری، بڕیاریدا دوو رۆژ لەسەر یەك بكاتە پشوو لە فەرمانگە حكومییەكان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دیوانی پارێزگای سەڵاحەدین، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەن عەسكەری و بەمەبەستی ئاناسكاری بۆ هاتنی زیارەتكاران، بڕیاردرا رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەن بكرێتە پشوو لەسەرجەم فەرمانگەو دامەزراوە حكومییەكان لەسنووری پارێزگاكە.

ئیمام حەسەن عەسكەری، كە 11یەمین ئیمامی شیعەكانەو مەزاری خۆی و عەلی هادی عەسكەری-ی برای، كە ئەویش 10یەمین ئیمامی شیعەكانە، دەكەوێتە شاری سەڵاحەدین، ساڵانە لەیادی شەهیدبوونیدا، بە سەدان هەزار كەس لە پەیڕەوانی ئاینزای شیعە روو لە مەزارەكەی دەكەن و مەراسیمی تایبەتی بۆ سازدەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن