بوومەلەرزەیەكی بەهێز رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند

کوردستان

05/10/2022     ژمارەی بینراو 361

راچڵەكین –

بوومەلەرزەیەكی بەهێز، سنووری پارێزگای ورمێی لە رۆژهەڵاتی كوردستان گرتەوەو تیمەكانی فریاگوزارییش بەهانای بریندارەكانەوە دەچن.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بوومەلەرزەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە گوڕی 5.4 پلە بووە بەپێوەری رێختەر، شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ گرتەوەو لانی كەم 230 كەس بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، چەندین تیمی فریاگوزاری بەرەو شوێنی بوومەلەرزەكە بەڕێكەوتوون بۆ بەهاناوەچوونی بریندارەكان.

هاوكات، فەرمانگەی ئیدارەدانی فریاگوزاری و كارەسات لە تورکیا بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەكەی رۆژهەڵاتی كوردستان، لەچەند شارێكی باكووری كوردستانیش وەك هەكاری و وان، هەستی پێكراوە، بەڵام زیانی بەدواوە نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن