ئێران سنووری ناحیەی سیدەكان تۆپباران دەكات

کوردستان

05/10/2022     ژمارەی بینراو 134

راچڵەكین –

جارێكی دیكە تۆپخانەكانی ئێران سنووری ناحیەی سیدەكانیان بۆردومان كردەوەو ئەم بەیانییە كوێستانی بەربزین و دۆڵی زەرێی گرتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تۆپخانەكانی ئێران، كوێستانی بەربزین و دۆڵی زەرێی لەسنووری ناحیەی سیدەكان تۆپباران كردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، تۆپبارانەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوەو ناوچەكانی چۆڵەوانی بەئامانج گرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن