خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان کرا

کوردستان

05/10/2022     ژمارەی بینراو 219

ڕاچڵەکین-

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی درێژکردنی ماوەی تەمەنی خۆی کۆبووەوە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکە کرا، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت "بە دەنگی 85 پڕۆژە یاساکە پەسەندکرا."

عەباس فەتاح، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە راچڵەكین-ی رایگەیاند: "ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساکە کراوە و بە دەنگی 85 ئەندانم پرۆژەکە پەسەندکراوە".

سەبارەت بە کاتی دانیشتنەکانی داهاتوو بۆ خوێندنەوەی دووەم و سێیەم بۆ پڕۆژە یاساکە رایگەیاند "تائیستا هیچ کاتێکی دیاری نەکراوە و دەبێت سەرۆکایەتیی پەرلەمان وادەیەک دیاری بکات بۆ دانیشتنی پەرلەمان بۆ خوێندنەوەی دووەم و سێیەم بۆ پڕۆژەیاساکە".

ئەوە لەکاتێکدایە لە شەشی تشرینی دووەمی 2022 ماوەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و پەرلەمان دەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە، بۆ ئەو مەبەستە ژمارەیەک پەرلەمانتار پڕۆژەیاسایەکیان داوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە داوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەکات ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەکەمی بۆکرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن