لێخۆشبوونی گومرگی بۆ 14 ماددەی خۆراكی كۆتایی هات

کوردستان

05/10/2022     ژمارەی بینراو 450

راچڵەكین-

لێخۆشبونی گومرگی لەسەر 14 مادەی خۆراكی سەرەكیی كۆتایی دێت و رادەگیرێت، لەمڕۆوە بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ لە هەرێمی كوردستان كراوەو واژۆی ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی لەسەرە، تیایدا ئاماژەكراوە كە بڕیاری لێخۆشبونی گومرگی بۆ 14 مادەی خۆراكی سەرەكی كە لە بەرواری 30-9 كۆتاییهات و بۆ چەند رۆژێك درێژكرایەوە، وادەی لێخۆشبونەكە كۆتاییهات و رابگیرێت.

هەر لەنوسراوەكەدا هاتوە كە جێبەجێكردنی ئەو راگرتنە لە رۆژی چوارشەممە 5-10-2022ـەوەیە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن