نرخی ئەمپێری كارەبا دیاریدەكرێت و كرێی خانووش بۆ نیوە كەمدەكرێتەوە

کوردستان

28/03/2020     ژمارەی بینراو 22149

راچڵەكین

ئیدارەی پارێزگای كەركوك نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دیاری دەكات و هەر خاوەن مۆلیدەیەكیش پابەند دەكات كە 10 ماڵ لە پێدانی پارە ببەخشێت، بڕیاریش دەدات كرێی دوكان و خانوو بۆ مانگەكانی 3 و 4 بكرێتە نیوە.

ئەمڕۆ 28-3-2020، شانەی قەیرانەكانی كەركوك كۆبووەو چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد، لەوانە: دیاریكردنی نرخی 3 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە، هەر خاوەن مۆلیدەیەكیش پابەند دەبێت بە بەخشینی 10ماڵی كەمدەرامەت لە وەرگرتنی پارەی مۆلیدە.

بڕیاریشدرا بۆ هەردوو مانگی 3 و 4، كرێی دوكان و خانوو بەرێژەی 50% لە كەركوك كەمبكرێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاریش درا لیستی ناوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی سەر بە خوێندنی كوردین ئامادە بكرێت، بەمەبەستی دروستكردنی ڕێگەپێدانی هاتووچۆ لە كاتی چوونیان بۆ (هەولێر و سلێمانی) بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن