ناسنامەی ئەو ژنە ئاشكراكرا كە تەرمەكەی بەسووتێنراوی دۆزرایەوە

کوردستان

30/11/2022     ژمارەی بینراو 1278

راچڵەكین-

پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایكردووە، تەرمی ژنێك لەنزیك قەزای دووكان دۆزراوەتەوە كە شوێنەواری ئەشكەنجە و سووتاندنی پێوەدیاربووە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاندووە: "تەرمی ژنێكی تەمەن 47 ساڵ بە ناوی ناسكە قادر، دوای نزیكەی 10 ڕۆژ لە دیارنەمانی لە لایەن جوتیارێكەوە و لە كاتی زەوی كێڵان، لە نزیك قەزای دوكان دۆزراوەتەوە، كە ئاسەواری ئەشكەنجە بە گیانیەوە هەبووە و دوای سوتاندنی لە ناوچەیەكی دوورەدەست نێژراوە."

ئاماژەی بەوەش كردووە، "ناسكە قادر خاوەنی 5 منداڵ بووە و دوانیشتووی شارۆچكەی چوارقوڕنە بووە، دوای دۆزینەوەی تەرمەكە، لە ڕێگەی ملوانەكەكەی ملیەوە، لە لایەن كچێكیەوە ناسراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لەسەر ئەو تاوانە دەستی پێ كردووە."

بەگوێرەی زانیارییەكان لەئێستادا پێنج كەس كە پێكهاتوون لە ( دووبرای قوربانییەكە، هاوسەرەكەیی و شوبراو كوڕێكی) بەتۆمەتی تێوەگلانیان لەو ڕووداوە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن