فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەبارەی پشكنینی كۆرۆنای گەشتیاران ڕوونكردنەوە دەدات

کوردستان

30/11/2022     ژمارەی بینراو 426

راچڵەكین-

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەبارەی داواكردنی بەڵگەنامەی ڤاكسین یان پشكنینی كۆرۆنا لەگەشتیاران ڕوونكردنەوە دەدات.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" لە ڕێنماییەكی نوێدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی سەرجەم گەشتیارانی عیراقی و بیانی و هێڵە ئاسمانیەكان ئاگادار دەكاتەوە لە ڕێكەوتی(٢٠٢٢/١٢/١)ەوە لەكاتی گەشتكردنی (هاتن و ڕۆشتن) لە فڕۆكەخانەكانی عیراق پێویستیان بە هیچ بەڵگەنامەیەكی ڤاكسین یاخود پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن