توركیا كوژرانی سەربازێكی لەناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند

کوردستان

30/11/2022     ژمارەی بینراو 236

راچڵەكین-

وەزارەتی بەرگریی توركیا كوژرانی سەربازێكی ئەو وڵاتەی لەشەڕوپێكدانان لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەسنوورەكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە عەریفی شارەزای یەكەی تۆپهاوێژ، نەدیم كۆركمازی لە ئەنجامی پێكدادانێك لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، بریندار بووە.

وەك لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگری توركیادا هاتووە، سەرەڕای هەموو هەوڵەكان بۆ رزگاركردنی نەدیم كۆركماز، نەتوانرا رزگار بكرێت و مردووە.

وەزارەتی بەرگری توركیا ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، هەر لەو شەڕوپێكدانانەدا سێ گەریلای پەكەكە گیانیان لەدەستداوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن