نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان نرخێكی نوێی تۆماركرد

ئابوری

01/12/2022     ژمارەی بینراو 196

راچڵەكین-

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بەخستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلارو 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 83 دۆلارو 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس لە 78 دۆلارو 49 سەنتەوە بۆ 80 دۆلارو 42 سەنت بەرزبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن