وەزارەتی تەندروستی بڕیاری نوێی خۆپارێزی لەبارەی كۆڕۆنا دەردەكات

کوردستان

01/12/2022     ژمارەی بینراو 326

راچڵەكین –
 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، چەند بڕیارێكی نوێی سەبارەت بە رێكارەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆڕۆنا دەردەكات و بەستنی ماسك-یش لە شوێنە گشتییەكان دەبێتە ئارەزوومەندانە.

وەزارەتەكە لە نوسراوێكدا كە بە واژۆی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كردووە، ئاماژە بەوەكراوە كە بەمەبەستی پێداچوونەوە بە رێكارەكانی خۆپارێزی دژی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆناو لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، چەند بڕیارێكیان دەركردووە.

بڕیارەكان بریتین لە:

1-داوانەكردنی (كارتی ڤاكسین) لە گەشتیارانی ( ناوخۆ و بیانی) هاتوو بۆ یان چوو لە هەرێمی كوردستان لە 1/12/2022.

2- بەكارهێنانی ماسك لە گشت شوێنە گشتییە (داخراو و كراوە) وەك شوێنە ئایینیەكان، چێشتخانەكان، هۆڵی بۆنەكان بە شێوەی ئارەزوومەندانە، جگە لە دامەزراوە تەندروستییەكان.

3- جەختكردنەوە لە گشت وەزارەتەكان و فەرمانگە نەبەستراوەكان بە وەزارەت و دامەزراوە و فەرمانگە ناحكومییەكان دەربارەی گرنگی گرتنەبەری ئەو رێكارەنەی كە هانی كارمەند و فەرمانبەرەكانیان بدەن، چونكە ڤاكسین وەرگرتن كاریگەری خۆی سەلماندووە لە رووی كەمكردنەوەی رێژەی تووشبوون.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن