وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی زانكۆو پەیمانگا پزیشكییەكانی هەرێم بڵاوكردەوە

کوردستان

01/12/2022     ژمارەی بینراو 710

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق فۆرمی ئەلیكترۆنیی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگا پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان كوردستان بڵاوكردەوە. دامەزراندنەكە ئەوانە دەگرێتەوە كە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان نیشتەجێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە بڕیاری د. ساڵح حەسناوی، وەزارەتی تەندروستی فۆرمی ئەلیكترۆنی تایبەت بە داتای ئامار رادەگەیەنێت، بە مەبەستی پێشكەیشكردن بۆ خاوەن پیشە پزیشكی و تەندروستی و پەرستار و تەندروستییەكان كە یاسای ژمارە 6ـی ساڵی 2000 دەیانگرێتەوە لە دەرچووانی خوێندنی 2020-2021 لە زانكۆ و پەیمانگەكان هەرێمی كوردستان. ئەوانەی نیشتەجێی پارێزگاكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن. 
 
وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت، پێشكێشكردنەكە لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-12-2022 دەستپێدەكات، بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەم بەستەرەوە دەتوانیت فۆڕمەكە پڕبكەیتەوە...

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن