چەمچەماڵ.. زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت

کوردستان

01/12/2022     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین –

لەقەزای چەمچەماڵ 260 پارچە زەوی نیشتەجێبوون بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەشكرا، كە پێشتر مامەڵەكانیان تەواو كراوو.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەرپەرشتی رەمك رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ، لەهۆڵی بۆنەكانی سالار فەقێ محەمەد لە چەمچەماڵ، زەوی نیشتەجێبوون بەسەر 260 زیندانی سیاسیی دابەشكرا.

زەوییە دابەشكراوەكان، بریتی بوون لە 150 زەوی لە چەمچەماڵ، 68 زەوی لە ناحیەی شۆڕش، 30 زەوی لە ناحیەی تەكیەی كاكەمەند و 12 زەوی لەناحیەی سەنگاو.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، دابەشكردنی ئەو زەوییانە بەسەر زیندانی سیاسیی سنووری قەزای چەمچەماڵ، بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووەو پێشتر مامەڵەكانیان تەواوكرابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن