لەچەند ناوچەیەكی هەرێم سەدان مین و تەقەمەنی لەناوبران

کوردستان

01/12/2022     ژمارەی بینراو 140

راچڵەكین –

لەچەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای هەولێر، سەدان مین و تەقەمەنی لەلایەن دەزگای گشتی كاروباری مین-ی سەر بە حكومەتی هەرێم تەقێندرانەوە.

ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، تیمی لەناوبردنی مین-ی سەر بە دەزگای گشتیی كاروباری مین، لە چاڵی چۆمبالۆك لە سنوری ناحیەی سمیلان-ی سەر بە قەزای چۆمان، زیاتر لە (500) مین و تەقەمەنیی جەنگی تەقاندەوە.

حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دوو چالاكیی هاوشێوەدا لە سنووری قەزای كۆیەو ناحیەی سیدەكان، نزیكەی 50 مینی دژە كەسی و چەندین تەقەمەنیی جەنگی، لەناوبران.

لەساڵانی رابردوودا سەرباری پاككردنەوەی رووبەرێكی زۆر لەناوچە بەمین چێندراوەكان، بەڵام تائێستاش ژمارەیەكی زۆر مین و تەقەمەنیی سەردەمی جەنگی نێوان عیراق – ئێران، لەناوچەكانی هەرێم نەتەقێندراونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن