كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكانی هەرێم

کوردستان

02/12/2022     ژمارەی بینراو 278

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكان بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەی شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش هەندێك كات هەوری تەواو دەبێت، لەگەل ئەگەری نمە بارانێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی هەولێر و دهۆك، پلەكانی گەرماش بە نزیكەی ( 1 تا 2 ) نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :  18 پلە

سلێمانی    : 17 پلە

دهۆك     :  15 پلە

كەركوك  : 20 پلە

هەڵەبجە   :  17 پلە

زاخۆ      :  16 پلە

سۆران    :  14 پلە

گەرمیان  :  20 پلە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن