چیای ئاسۆس بۆردومان كراو قوربانی هەیە.. نوێكراوەتەوە

کوردستان

02/12/2022     ژمارەی بینراو 372

راچڵەكین –

چیای ئاسۆس لەسنووری قەزای ماوەت بۆردومانكراو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش، هاووڵاتییەكی مەدەنی شەهیدبووەو دووانی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی، سوپای توركیا نزیك گوندی گەڵاڵە و سەفرەی لە چیای ئاسۆس لەسنووری ناوچەی شارباژێڕ بۆردومانكردو ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی كردە ئامانج.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، لەئەنجامی بۆردومانەكەدا، كە نازانرێت بەهۆی فڕۆكەی جەنگی بووە یان فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هاووڵاتییەكی مەدەنی شەهید بووەو دوو كەسی دیكەش بریندار بوون، كە دانیشتووی گوندی قامیشن.



 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن