بارانبارین لەم ناوچانە دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

03/12/2022     ژمارەی بینراو 908

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكان بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ درووستبوونی تەمێكی سووك، لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارینی نمە بارانێكی كەم هەیە بە تایبەتی لە هەندێ ناوچە شاخاوییەكانی سەر بە پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لە درەنگانی شەودا ئەگەری دووبارە  دروستبوونی تەمێكی سووك هەیە.

سبەی یەكشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 18 

سلێمانی : 18

دهۆك : 18

كەركوك : 20

هەڵەبجە : 18

زاخۆ : 19

سۆران : 16

گەرمیان : 21

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن