رێگایەكی سەرەكیی لەهەولێر دادەخرێت

کوردستان

03/12/2022     ژمارەی بینراو 388

راچڵەكین –

بەهۆی كاركردن لە پرۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی، سایدێكی رێگای سەرەكیی هەولێر – پیرمام بۆ كاتێكی نادیار دادەخرێت، هاتووچۆی شاركەش رێگایەكی كاتی بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ شەمە بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە كە بەهۆی گەیشتنی كارەكانی پەڕاندنەوەی ئاوەڕۆی سندوقی بۆسەر ڕێگای سەرەكی (هەولێر- پیرمام)، لەئەمڕۆوە سایدی چوون بەرەو پیرمام دادەخرێت.

لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، شوفێران دەتوانن (لادانی كاتی) رێگایەكە وەكو شەقامی بەدیل بەكاربێنن، كە بەهێماكانی هاتووچۆو فسفۆر ئاماژەی پێكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن