زیاتر لە 400 هەزار هەلی كار بۆ گەنجان دەڕەخسێنرێت

عێراق

05/12/2022     ژمارەی بینراو 489

راچڵەكین-

وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ئاشكرای دەكات، پرۆژەیاسای خانەنشینی و بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ كار، بەو دەقەی ئێستای داڕێژراوە زیاتر لە 400 هەزار هەلی كار بۆ گەنجان و كەسانی بێكار دەڕەخسێنێت.

ئەحمەد ئەسەدی، لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، پرۆژەیاسای خانەنشینی و بیمەی كۆمەڵایەتی بۆ كار، لەلایەن لیژنەی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئەنجومەنی نوێنەران  بەشێوەیەكی زۆر ورد داڕێژراوە. 

ووتیشی ، ئەگەر ئەو پرۆژەیاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كێشەی بۆ دروست نەبێت و وەك خۆی پەسەند بكرێت، زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار ھەلی كار بۆ گەنجان و بێكاران دەڕەخسێنێت.

وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عیراق، ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژە كە  بەھاوكاری كەسانی پسپۆڕ و شارەزایان داڕێژراوە و كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی ھەژاریی و خزمەتكردنی كەسانی كەمدەرامەت . 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن