چالاكوانێكی مەدەنی بە سێ ساڵ زیندانی سزادەدرێت

عێراق

05/12/2022     ژمارەی بینراو 248

راچڵەكین –

لەسەر سكاڵای حەشدی شەعبی و بە تاوانی ناوزڕاندن و سوكایەتیكردن بە ئەبومەهدی موهەندیس، چالاكوانێكی مەەدەنیی عیراق بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا.

حەیدەر حەمید فنجان، ناسراو بە (حەیدەر زەیدی)، كە شەش مانگ لەمەوبەرو لەسەر سكاڵایەكی دەستەی حەشدی شەعبی، دەستگیركرا، لەلایەن دادگای تاوانەكانی رەسافە لە بەغدا، سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.

ئەو چالاكوانە، تۆمەتی ناوزڕاندن و سوكایەتیكردنی بە ئەبومەهدی موهەندیس درابووە پاڵ، كە چەند بابەتێكی نەرێنی لەبارەی جێگری پێشووی سەرۆكی حەشدی شەعبی، بڵاوكردبووەوە.

بڕیارەی دادگا، كاردانەوەی توندی ژمارەیەك ناوەندی سیاسی و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەعیراق لێكەوتەوە، لەشاری بەغداش گردبوونەوەی ناڕەزایی لەدژی بڕیارەكەی دادگا ئەنجامداو داوایانكرد بڕیارەكە هەمواربكرێتەوەو چالاكوانەكەش ئازاد بكرێت.

حەیدەر زەیدی لە ٢ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١دا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وێنەیەكی ئەبومەهدی موهەندیسی بڵاوكردبووەوەو لەسەری نووسیبوو "لە هیچ شوێنێكی جیهان بە سیخوڕ ناوترێت شەهید، ئەمە تەنها لە عیراق روودەدات".

لەكاردانەوەی ئەو پۆستەش، دەستەی حەشدی شەعبی سكاڵای یاسایی لەسەر ناوبراو تۆماركردو بەو هۆیەشەوە دەستگیركرا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن