هەولێر؛ نیزام منارە چۆن كوژراو كێ كوشتوویەتی؟

کوردستان

06/12/2022     ژمارەی بینراو 402

راچڵەكین –

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی بكوژی نیزام منارە-ی راگەیاند، كە هاوڕێی نزیكی خۆیەتی، ئەندامێكی خانەوادەی كوژراوەكەش دەڵێت، تا بكوژەكەمان رادەست نەكرێت، پرسە دانانێین.

دوای ئەوەی كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەشاری هەولێر تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی نازم یاسر، كە بە (نازم منارە) ناسراوە، بە كوژراوی دۆزرایەوە، هێزەكانی پۆلیسی هەولێر توانییان تۆمەتباری سەرەكیی رووداوەكە دەستگیر بكەن.

عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، هێزەكانمان توانییان بكوژەكە دەستگیربكەن، كە هاوڕێی نزیكی كوژراوەكەیەو ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.
 
بەوتەی مامی كوژراوەكە، ناكۆكی لەنێوان نیزام منارەو هاوڕێیەكی دروستدەبێت بەهۆی ئەوەی بەناوی ئەوەوە سەرانە لەدیسكۆو كافتریاكان وەرگیراوە، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوانیان نیزام لە هاوڕێیەكی داوەو ئەویش لەدواوە تەقەی لێكردووەو بە گولـلەیەك كۆتایی بە ژیانی هێناە.

مامی نیزام داوای لە پۆلسی هەولێر كردووە، بكوژەكەیان رادەست بكەن، راشیگەیاندووە، تا بكوژەكەمان رادەست نەكرێت، پرسە دانانێین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن