سوودانی: خۆمان بە گەندەڵكارە بچووكەكانەوە سەرقاڵ ناكەین

عێراق

06/12/2022     ژمارەی بینراو 159

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق، رایگەیاند، ھەڵوێستێكی تایبەتیان دەبێت بەرامبەر گەندەڵكارە گەورەكان، تەنھا بەدوورخستنەوەیان ناوەستن، بەڵكو لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكەن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، محەمەد شیاع سوودانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ عەبدولئەمیر شممەری وەزیری ناوخۆو، ژمارەیەك فەرماندەی باڵای ئەمنی دیكە لە وەزارەتی ناخۆ رایگەیاندووە: "ھەڵوێستێكی تایبەتیمان دەبێت بەرامبەر گەندەڵكارە گەورەكان، تەنھا بەدوورخستنەوەیان ناوەستین، بەڵكو لێپێچینەوەشیان لەگەڵدا دەكەین".

ئاماژەی بەوەشكردووە: "خۆمان بە گەندەڵكارە بچووكەكانەوە سەرقاڵ ناكەین، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە وازیان لێ بھێنن، بەڵكو لە گرتنبەری رێكارە یاساییەكان لەبەرامبەریان بەردەوام دەبین".

محەمەد شیاع سوودانی ئەوەی ڕوونكردووەتەوە: "لێپێچینەوە لە گەندەڵكارە گەوەرەكان دەكەین، چونكە ئەوان بەرپرسن و خاوەنی بڕیارن، ھەروەھا دەسەڵاتی گەورەیان ھەیە، بەرپرسی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەرانن، ئەوانە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت بە ھێندەی ئەو بەرپرسارێتیی و ئەمانەتەی كە لەسەر شانییانە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن