ئەو ژن و كچانەی ئێران كە پابەند نین بە پەچەوە ..بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت

جیهان

06/12/2022     ژمارەی بینراو 873

راچڵەكین-

نوێنەری شاری رەفسنجان لە پەرلەمانی ئێران، دەڵێت، ئامادەكارییان كردووە بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئەو ئافرەتانەی كە پابەندنین بە یاساكانی جلوبەرگی ئیسلامی.

حسێن جەلالی لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی هەواڵی "مونیبان"، دەربارەی سزای نوێ بۆ ئەو ئافرەتانەی پابەندنابن بە یاساكانی جلوبەرگی ئیسلامییەوە رایگەیاند: "لە خۆپیشاندانەكانی ژینا ئەمینیدا كە لە سەرتاسەری وڵاتدا گۆڕا بۆ خۆپیشاندانی دژبە حكوومەت، بەشێك لە ئافرەتان وەك ناڕەزایی دژبە یاسای سەپێندراوی جلوبەرگی ئیسلامی سەرپۆشەكانیان لابرد، بەڵام تەنانەت دوای كۆتاییهاتتنی خۆپیشاندانەكانیش یاسای جلوبەرگی ئیسلامی بەردەوام دەبێت".

جەلالی، باسی لەوەشكرد، بەرێگای جیاواز هۆشداریدان بەو ئافرەتانەی پابەندنین بە یاساكانی جلوبەرگی ئیسلامییەوە بەردەوامە، وتیشی: "بەگوێرەی ئەو رێكارانەی كارمان لەسەر كردوون، سەرەتا لە رێی تەلەفۆنەوە پەیام بۆ ئەو ئافرەتانە دەنێردرێت كە پابەندنین بە یاساكانی جلوبەرگی ئیسلامییەوە، دواتر ئاگادارینامەیان بۆ دەنێردرێت و لە قۆناغی دواتریشدا دەكرێت هەژمارە بانكییەكەیان دابخرێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن