چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی سەدی قەتەڕی لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا بێدەنگیی شکاند و سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ بارسا دوا.
ئەو ئەستێرەیەی پێشووی بەرشلۆنە رایگەیاند دەیەوێت بگەڕێتەوە کەتەلۆنیا و ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەربگرێت بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە.
هەروەها راشیگەیاندووە لەو کارە سەرەکییەکانی بە گەڕانەوەی لە بارسا دەیکات، بریتی دەبێت لە هێنانەوەی نێیمار لە پاریسەوە بۆ بەرشلۆنە و گواستنەوەی هەریەک لە سانچۆ و گنابری دەبێت.
لەمساڵدا یانەی بەرشلۆنە بە دۆخێکی خراپدا دەڕوات و دوای هێنانی راهێنەری نوێش هاندەرانی یانەکە ناڕازیین لە دەستەی هونەر و کارگێڕی یانەکەیان.