ئەمریکا دەیان تانکی ئابرامز بە ئۆکراینا دەدات

جیهان

25/01/2023     ژمارەی بینراو 124

راچڵەکین –

بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند لەم هەفتەیەدا، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایدەگەیەنێت کە تانکی ئابرامز M1 بە ئۆکراینا دەدات.

ئاژانسی ئانادۆڵو لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بڵاویکردەوە "لە میانی ئەم هەفتەیەدا کە نزیکترین رێککەوت سبەینێیە، سەرۆک بایدن رایدەگەیەنێت کە تانکی ئابرامز M1 بۆ ئۆکراینا دابین دەکات".

ئاماژەی بەوەشدا کە پاکێجی هاوکارییەکە "یەک کاروان تانکی ئابرامز" دەبێت کە دەکاتە ٣٠ بۆ ٥٠ تانک.

کاروانی تانکەکانی ئەمریکا لە ٤٤ تانک پێ دێت.

ئەم هەنگاوەی حکوومەتی ئەمریکا لە دوای ئەوە هات کە ئەڵمانیا نەیویست بەرلە ئەمریکا تانک بۆ ئۆکراینا دابین بکات و رەزامەندی نەدا لەسەر پێدانی تانکی ئەڵمانی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە بە سوپای ئۆکراینا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن