ئەڵمانیا.. لە هێرشێكدا دوو كەس بەچەقۆ كوژران

جیهان

25/01/2023     ژمارەی بینراو 146

راچڵەكین –

لەناو شەمەندەفەرێك لە ئەڵمانیا، هاووڵاتییەكی بیانی بەچەقۆ هێرشیكردە سەر سەرنشینانی شەمەندەفەرەكە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش، لە رووداوەكەدا دوو كەس كوژران و چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، رووداوەكە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە باكووری وڵاتەكە روویداوە، هاووڵاتییەكی بیانی لەناو شەمەندەفەرێك كە لەشاری كیل-ەوە بەرەو هامبۆرگ دەچوو، بەچەقۆ پەلاماری سەرنشینەكانی داوەو لەئەنجامدا دوو كەس كوژراون و پێنج كەسی دیكەش بریندار بوون.

لەدوای رووداوەكە، پۆلیسی ئەڵمانیا تۆمەبارەكەیان دەستگیركردووەو لێكۆڵینەوەشیان دەستپێكردووە، تائێستاش هۆكاری تاوانەكە ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن