راچڵەکین –
ئەمریکا دەیان تانکی ئهبرامز دەداتە ئۆکراینا و بایدنیش
دەڵێت تانکەکان توانای بەرگریی و گەیشتن بە ئامانجە ستراتیجییەکانی ئەو وڵاتە لە
جەنگی رووسیا زیاد دەکات.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد، ٣١ تانکی ئهبرامز له جۆری M1 کە یەکسانە به کەتیبەیەکی ئۆکراینی دەدەن
بە کێیڤ.
بایدن باسی لەوە کرد تانکەکان توانای بەرگریی و گەیشتن
بە ئامانجە ستراتیجییەکانی ئۆکراینا زیاد دەکات و گوتی: "تانکەکانی ئهبرامز
بە تواناترین تانکی جیهانن".
ئەوەشی خستەڕوو کە خزمەت و بەڕێوەبردنی تانکەکان زۆر
ئاڵۆزە هەربۆیە لەم چوارچێوەیەدا لە نزیکترین کاتدا لەسەر كاری لۆجستی، خزمەتکردن
و بەکارهێنانی تانکەکان مەشق بە سەربازە ئۆکراینییەکان دەکەن.
سهرۆكی ئهمریكا وتیشی: "دابینکردنی تانکەکان کاتی
دەوێت" و ئاشكرایكرد، ههركات ئۆکراینییەکان بە تەواوەتی ئامادەبوون کە
تانکەکانی ئهبرامز لەگەڵ توانای بەرگریی خۆیان بگونجێنن ئەوە رادەستکردنەكه،
ئەنجامدەدرێت.
جۆ بایدن جەختی لەوە کردهوه کە هاوکارییەکانی
هاوپەیمانانیش زۆر بە بایەخە و لهبارهی بڕیاری ئەڵمانیا بۆ پێدانی تانکی
لیۆپارد-٢ بە ئۆکراینا سوپاسی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵز-ی کرد.
بایدن وتی: "دهمهوێت سوپاسی راوێژکار (ئەڵمانیا)
بۆ سهركردایهتی و پابەندوونی بە هەوڵە هاوبەشەکانمان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بە
ئۆکراینا، بکەم".
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها سوپاسی وڵاتانی دیکەی
هاوپەیمانییەکە ههریهك لە بەریتانیا، هۆڵەندا، کەنەدا، سلۆڤاکیا، نەرویج،
فەڕەنسا، پۆڵەندا، دانیمارک، ئیستۆنیا، لیتوانیا و لاتیڤیا و سوپاسی فینلاندیشی
کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی بۆ ئۆکراینایان ناردووە.
جۆ بایدن ئاماژەی بەوە کرد پێکەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکاندا
هەشت سیستمی تۆپهاوێژ، دوو ملیۆن فیشەک، زیاتر لە ٥٠ سیستمی مووشەک، زیاتر لە سێ
هەزار ئۆتۆمبێلی زرێپۆش پشتیوانییان بۆ ئۆکراینا دابین کردووە و جەختی لەوە کردەوە
کە ئەگەر هێرشێک لەلایەن رووسیاوە نەبێت، سوپای وڵاتهكه بگەڕێتەوە بۆ خاكهكهی،
ئەوا ئەو جەنگە ئەمڕۆ تەواو دەبێت.