ترەمپ: دەتوانم كۆتایی بە شەڕی رووسیاو ئۆكراینا بهێنم

جیهان

27/01/2023     ژمارەی بینراو 132

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا

راچڵەكین –

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، دەكرێ شەڕی نێوان رووسیاو ئۆكراینا بە رێككەوتن كۆتایی پێ بهێنرێت، جەختی لەوەشدەكاتەوە كە ئەگەر سەرۆكی ئەمریكا بووایە دەیتوانی لەماوەی 24 كاتژمێردا كۆتایی بە شەڕەكە بهێنێت.

ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری نیوزویك-ی ئەمریكی، ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەگەر ئەو لەپۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا بووایە، هەرگیز رێگەی بە سەرهەڵدانی شەڕی نێوان رووسیاو ئۆكراینا نەدەدا، راشیگەیاندووە، دەمتوانی لەماوەی 24 كاتژمێردا كۆتایی بەو شەڕە بهێنم و دووكەڵی ئاگرەكەم خامۆش دەكردەوە.

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، بەناڕاستەوخۆ جۆبایدن سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەی بە شكستخواردوو لەئاست چارەسەركردنی كێشە نێودەوڵەتییەكان، لەوانەش قەیرانی نێوان رووسیاو ئۆكراینا، وەسفكردو رایگەیاند: دەتوانرێت شەڕەكە لەرێگەی رێككەوتنێكەوە چارەسەر بكرێت و كۆتایی پێ بهێنرێت.

دۆناڵد ترەمپ، پلانەكەی سەرۆكی ئەمریكای بە رەوانەكردنی 31 تانكی ئەبرامز بۆ ئۆكراینا، بە بڕیارێكی هەڵەو كارەساتبار وەسفكردو وتی:" ئەم كارە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگی سێیەمی جیهانی، كە هیچ لایەنێك تێیدا سوودمەند نابێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن