راچڵەکین –
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی
كرد كه له خۆرهه‌ڵاتی قودس كرایه سه‌ر په‌رستگایه‌كی جووه‌كان و بووه هۆی
كوژرانی چه‌ندین كه‌س.
وه‌زاره‌ته‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌و هێرشه
تیرۆریستییه بڵاوكرده‌وه كه له ناوچه‌یه‌كی نایاسایی نیشته‌جێبوون له خۆرهه‌ڵاتی
قودسی داگیركراو كرایه سه‌ر په‌رستگایه‌كی جووه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه
سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه ئێواره‌ی ٢٧ی كانوونی دووه‌م له قودس كرایه سه‌ر په‌رستگایه‌كی
جووه‌كان و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌س".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "نیگه‌رانین
له‌وه‌ی هێرشه هه‌ڵكشاوه‌كانی ئه‌م دواییه، ببێته شه‌پۆلێكی توندوتیژیی و داوا
له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین هێمن ببنه‌وه و رێكاری پێویست بۆ راگرتنی ئه‌م
جۆره رووداوانه بگرنه به‌ر. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی
گیانیان له‌ده‌ستداوه و گه‌ل و حكوومه‌تی ئیسرائیل ده‌كه‌ین، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی
به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه
بڵاوكرابوویه‌وه، ئاماژه به‌وه‌كرابوو هێرشبه‌رێك هاتووه‌ته په‌رستگایه‌كی جووه‌كان
له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی نایاسایی نێڤێ یاكۆڤ له خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو و
ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكرابوو، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا حه‌وت
كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و سێ كه‌سیش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا ئه‌وه‌ش هاتبوو، هێزه‌كانیان
دوای هێرشبه‌ره‌كه كه‌وتوون كه دوای هێرشه‌كه به ئۆتۆمبیل له شوێنی رووداوه‌كه
هه‌ڵاتووه و له ئه‌نجامی پێكدادانێكی چه‌كدارییدا، له چالاكییان خستووه.