ئینتەرمیلان دەرگای بەڕووی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدریدا کردەوە

وەرزش

28/01/2023     ژمارەی بینراو 48

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئینتەرمیلان دەرگای گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی بۆ یانە گەورەکانی ئەوروپا لە هاوینی داهاتوودا کردەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "لاگازێتا دیلۆ سپۆرت"، مارسێلۆ برۆزۆڤیچ لە لیستی یاریزانە قەدەغەکراوەکاندا نەماوە، یانەکەش بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی فرۆشتنی لە هاوینی داهاتوودا دەکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی میلان سکرینیار بە خۆڕایی لە هاوینی داهاتوو، ئینتەرمیلان ناچارە یەکێک لە ئەستێرەکانی بفرۆشێت بۆ ئەوەی دەستکاری بودجەی تیپەکە بکات.

لاگازێتا ڕوونیشیکردەوە، ئینتەرمیلان بڕیاریدا واز لە برۆزۆڤیچ بهێنێت، دوای ئەوەی سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەر سەرکەوتوو بوو لە گۆڕینی دوو یاریزانی هاکان چالهانۆگلۆ و هێنریخ مخیتاریان.

ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاشکرایکردووە کە برۆزۆڤیچ ئارەزووی بەهێزی هەیە لەلایەن بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریدەوە، هەروەها ئاگادارکراونەتەوە کە یانە ئیتاڵییەکە کراوەیە بۆ فرۆشتن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن