ڕاچلەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی قۆناغی 32 ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی لیستەرسیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی واڵ ساڵ بردەوە.
لیستەرسیتی کە لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە کاتێکی زۆر باشدا تێناپەرێت و لە پلەی 14 یەمدا و تەنها 3 خاڵ لە پێش یانەی ساوسهامتۆنی پلەی کۆتاییەوە، توانی بە گۆڵێکی ئیهیناچۆ لە خولەکی 68 دا سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەستبهێنێت.
بەم ئەنجامەش یانەی لیستەرسیتی خۆی گەیاندە قۆناغی 16ی و یانەی واڵ ساڵ ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
ڤیدیۆ: