ناتانیاهۆ هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات

جیهان

28/01/2023     ژمارەی بینراو 424

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل

راچڵەكین –

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی رووداوی تەقەكردنەكەی شاری قودس دەكات كە ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتەوەو رایدەگەیەنێت، وەڵامێكی خێراو بەهێزو ورد دەدەینەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بەتوندی ئیدانەی هێرشە چەكدارییەكەی دوێنێی كرد، كە لەلایەن هاووڵاتییەكی فەڵەستینی كرایە سەر شارۆچكەیەكی باكووری شاری قودس و بەهۆیەوە 18 هاووڵاتی ئیسرائیلی كوژران و بریندار بوون.

ناتانیاهۆ وتی:" ئەم كردەوەیە بێ وەڵام نابێت، وەڵامێكی خێراو بەهێزو ورد دەدەینەوەو خانووەكانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بەسەریەكدا دەڕووخێنین".

شەوی رابردوو، لە شارۆچكەی نەبی یەعقوب-ی باكووری قودس، هاووڵاتییەكی فەڵەستینی لەبەردەم كڵێسایەكی جولەكە، دەستڕێژی گولـلەی كردو لەئەنجامدا هەشت هاووڵاتی كوژران و 10 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە سەرجەمیان جولەكە بوون.

هێرشەكە وەك وەڵامێك دێت بۆ رووداوەكەی شاری جنین-ی فەڵەستین كە بەهۆی تەقەی هێزەكانی ئیسرائیل، 10 هاووڵاتی فەڵەستینی كوژران و چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن