ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی خولی پلە یەکی ئەڵمانی، لە یارییەکی بەهێزدا یانەی بایرن مونشن لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی ئینتراخت فرانکفۆڕت بوویەوە.
لە تایمی یەکەمدا باڤارییەکان کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و توانییان لە خولەکی 34 دا لە ڕیگای لیرۆی سانێیەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەڵام لە تایمی دووەمدا فرانکفۆرت گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکی 69 دا کۆلۆ موانی فەڕەنسی تۆڕی گۆڵی یان سەمەری هەژاند و یارییەکەی یەکسانکردەوە و بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی بایرن مونشن دوو خاڵی گرنگی لەەستدا و لەکۆی 18 یارییدا 37 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی خولەکەیە، فرانکفۆرت بە 32 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.
ڤیدیۆ: