ڕاچلەکین سپۆرت -
لەمیانەی یاریەکانی قۆناغی چوارەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مان یونایتد لە نێو یاریگای ئۆڵترافۆرد میوانداری یانەی ڕیدینگی کرد.
تایمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەڵام تایمی دووەم کاسیمیۆر و فرێد هەردوو بەرازییلیەکە توانییان سێ گۆڵی یەک لەدوای یەک بۆ شەیتانە سورەکان بکەن و ڕیدینگ تەنها یەک گۆڵیان لە ڕیگای مینجییۆ کرد و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بەیەک گۆڵ لەبەرژەوەندی مان یو کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی مان یو خۆی گەیاندە قۆناغی 16 و ڕیدینگ ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
ڤیدیۆ: