راچڵەکین –
بە هۆی زۆریی رێژەی بەفربارینەوە لە قوتابخانەکانی
سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە، کرایە پشوو.
لە بارەی پشووەکەوە ئیدارەی سۆران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەهۆی پەککەوتنی هاتووچۆ و دۆخی کەش و هەوا، بۆ سەلامەتی
گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی
سۆران بە هەماهەنگ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران ئەمڕۆ
یەکشەممە پشووی راگەیاندرا.
٢٩ کانوونی
دووەمی ٢٠٢٣