ڤیدیۆ؛ بە درۆن هێرشکرایە سەر پێگەیەکی وەزارەتی بەرگری ئێران

جیهان

29/01/2023     ژمارەی بینراو 722

راچڵەکین –

بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر کارگەیەکی سەربازیی وەزارەتی بەرگری ئێران.

وەزارەتی بەرگری ئێران بڵاویکردەوە، هێرشەکە دوێنێ شەو ئەنجام دراوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی یەکێک لە درۆنەکانی تێکشکاندووە و دووانەکەی دیکەیان بە کارگەکەدا تەقیونەتەوە.

وەزارەتەکە راشیگەیاند "خۆشحاڵانە هێرشە شکستخواردووەکە زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام زیانێکی کەم بە بنمیچی کارگەکە گەیشتووە".

پێشتر میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردبووەوە کە تەقینەوە لە کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی بەرگری روویداوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن