ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتە نزیکەی 820 کەس

کوردستان

29/01/2023     ژمارەی بینراو 192

راچڵەکین –

ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەوی شاری خۆی، گەیشتە نزیکەی 820 کەس.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە کە بە هۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردووەوە سێ کەس لە شاری خۆی گیانیان لەدەستداوە و 816 کەسی دیکەش برینداربوون

بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.9 پلە بوو بە پێوەری رێختەر.

محەمەد سادق موتەمەدیان، پارێزگاری ئازەربایجانی خۆرئاوا رایگەیاند نزیکەی 70 گوند زیانیان بەرکەوتووە و بۆ دیاریکردنی زیانەکانی بوومەلەرزەکە، شارەزایان رەوانەی 30 ناوچە کردووە

بەهۆی بوومەلەرزەکەوە دەوامی خوێندنگەکان لە شارەکانی خۆی و چایپارا کرانە پشوو.
.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن