خلێفی نەیمار بەکاردەهێنێت بۆ ڕفاندنی ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ

وەرزش

29/01/2023     ژمارەی بینراو 143

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی چاویان لەسەر یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی ڕیزەکانی ئەم وەرزەی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی داناوە.

بەگوێرەی تۆڕی "لی سپۆرت 10"ی فەرەنسی، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان سەرسامە بە تواناکانی گابرێل مارتینێلی یاریزانی باڵی ئارسناڵ.

تۆڕی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە کردووە کە خلێفی داوای ئامۆژگاری لە نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی پاریس کردووە سەبارەت بە گرێبەستکردن لەگەڵ هاونیشتیمانی خۆی (مارتینێلی).

"لی سپۆرت 10" ئاماژەی بەوەدا کە نەیمار لەگەڵ بۆچوونی خلێفی بووە سەبارەت بە خستنەڕووی مارتینێلی، بەڵام هەواڵەکانی ئەم دواییە پشتڕاستی دەکەنەوە کە یاریزانەکە نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە مارتینێلی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی دانوستانەکانی لەگەڵ ئارسناڵ سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز تاکوو ساڵی 2027.

گابرێل وەرزێکی ناوازە لەگەڵ ئارسناڵ پێشکەش دەکات، چونکە بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی 7 گۆڵ لەگەڵ گەنەرز، هاوکات لە 19 یاری پرێمەرلیگدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

جێگای سەرنجە کە ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی ٥٠ خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا گرتووە و بە ٥ خاڵ لە پێش مانچستەر سیتیەوەیە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن