بەوێنە.. جۆکۆڤیچ بووە پاڵەوانی ئوستورالیای کراوە

وەرزش

29/01/2023     ژمارەی بینراو 38

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەستێرەی سڕبی نۆڤاک جۆکۆڤیچ بۆ دەیەمین جار لە ژیانی پیشەگەریدا نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە ستیفانۆس تسیپاسی یۆنانی بردەوە.
 
لە ماوەی دوو کاتژمێر و 56 خولەکدا جۆکۆڤیچ بە سێ کۆمەڵەی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە بە ئەنجامی (6-3)، (7-6) و (7-6) ، بەمەش ژمارەی ڕافایل نادالی ئیسپانی یەکسان کردەوە وەک بەدەستهێنانی زۆرترین نازناوی گراندسلام لە مێژوودا بە ٢٢ نازناو، هەروەها سبەینێ دەبێتە پێشەنگی جیهان.

 

جێگای سەرنجە نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە ساڵی 2023 تاکوو ئێستا توشی هیچ شکستێک نەبووە، هەروەها دەبێتە دووەم یاریزان لە مێژوودا لە تەمەنی 35 ساڵیدا لە ڕێزبەندی جیهان ببێتە یەکەم و هەروەها بەم نازناوەوە کۆی گشتی نازناوەکانی لە ئوستورالیای کراوە گەیاندە 10 نازناو.

 

وێنە :

 

 

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن