دواین زانیاری لەسەر پێکانەکەی دێمبلی

وەرزش

29/01/2023     ژمارەی بینراو 52

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە، سروشتی پێکانەکەی عوسمان دێمبلی یاریزانە فەرەنسیەکەی ئاشکرا دەکات.

دێمبلی هەستی بە ئازار کرد لە ماسولکەکانی ڕان لە قاچی چەپیدا، لە نیوەی یەکەمی یارییەکەی جیرۆنا، دوای ئەوەی لەگەڵ ئارناو مارتینێز بە خێرایی ڕایکرد، دواتر داوای گۆڕانکاری کرد بۆ ئەوەی پێکانەکەی خراپتر نەبێت.

بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکی کورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ئەو پشکنینانەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر یاریزانی تیپی یەکەم عوسمان دێمبلی ئەنجامدرا، دەرکەوت کە پێکانەکەی  لە پێشەوەی ڕانی چەپیدا هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وادەی گەڕانەوەی دیاری دەکرێت، بە پشتبەستن بە پەرەسەندنی بارودۆخەکەی".

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە یەکەم سەرنجی ستافی پزیشکی بەرشەلۆنە باش نەبووە، هەروەها خەمڵاندنە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٣ هەفتە ئامادەنەبێت.

پێشبینی دەکرێت دێمبلی لە یارییەکانی ڕیاڵ بیتیس و سیڤیلیە و ڤیاریال و کادیز لە لالیگا ئامادە نەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن