ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانه گەڕی 20 می خولی پلە یەکی ئیتاڵی، هەردوو یانەی ئەیسی میلان و ساسۆلۆ لە نێو یاریگای سانسیرۆ ڕووبەڕووی یەکبوونەوە.
لە ئەنجامدا یانەی میلان بە ئەنجامێکی گەورە توشی شکستبوو، ساسۆلۆ توانی یارییەکە 5-2 لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا، هەر پێنج گۆڵەکەی ساسۆلۆ دیفریڵ و فراتیسی و بێراردی و لۆریۆنت و هینریک تۆماریانکرد، تەنها دوو گۆڵەکەی میلان جیرۆ و ئۆریگی کردیان.
بەم ئەنجامەش یانەی ئەیسی میلان لەکۆی 20 یاریی 38 خاڵی هەیە و گەڕایەوە پلەی چوارەم، ساسۆلۆ بە 20 خاڵ لە پلەی شانزەیەمدایە.
ڤیدیۆ: