ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەیارییەکانی هەفتەی 20 می خولی پلە یەکی ئیتاڵی، یانەی یۆڤانتۆس لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا توشی شکستێکی چاوەوەڕوانەکراوبوو و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام بە یاندە مۆنزا دۆڕا.
هەردوو گۆڵەکەی یانەی مۆنزا پاتریک کیۆرا لە خولەکی 18 و دانی مۆتا لە خولەکی 39دا تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامەش یانەی یۆڤانتۆس لە لەدەستدانی خاڵ بەردەوامە و ئەمە جگە لەوەی بەهۆی گەندەڵی دارییەوە 15 خاڵی لێ کەمکرایەوە، لە ئێستادا یۆڤی لەکۆی 20 یاریی 23 خاڵی هەیە و لە پلەی دوانزەیەمدایە، مۆنزا بە 25 خاڵ لە پلەی یانزەیەمدایە.
ڤیدیۆ: