ڕاچڵەکین سپۆرت -
لە یارییەکانی گەڕی 19 یەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدید دوای ئەوەی لە یاریی دێربی لە جامی شای ئیسپانیا بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید توشی شکستبوو، ئەمڕۆ لە لالیگا گەڕایەوە سەرکەوتن و توانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی ئۆساسۆنا بباتەوە.
هەرچەندە یاریزانانی دییگۆ سیمیۆنی لەدەرەوەی یاریگای خۆیان یارییان کرد، بەڵام توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەستبهێنن و تەنها گۆڵی یارییەکە ساوولی ئیسپانی لە خولەکی 74 دا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە کۆی 19 یارییدا کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 34 خاڵ و لە پلەی چوارەمدایە، ئۆساسۆنا بە 28 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە.
ڤیدیۆ: