دوو مه‌تر دووری له كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌سه بۆ دووربوون له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا؟
ڕاچڵه‌كین-
جگه له‌وه‌ی كه‌ره‌نتینه و دوور بوون له كۆبوونه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یه‌كێكه له باشترین ڕێگاكان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌وترێت له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ زۆر گرنگه هاوڵاتی ماوه‌ی 1.8 مه‌تر له كه‌سی به‌رامبه‌ر دوور بكه‌ویَته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دووربێت.
زۆر كه‌س ڕه‌نگه پرسیاری ئه‌وه به خه‌یاڵیاندا بێت ئایا ئه‌و ماوه دووریه به‌ڕاستی به‌سه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه؟
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یان داوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه" ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر له هه‌وادا به چالاكی ده‌مێنێته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌ڕێی ڕویه‌كی پیس بوو به ڤایرۆسه‌كه یان له‌ڕێی پژمین و ده‌ستلێدان بگوێزرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه 6 پێ كه ده‌كاته 1.8 مه‌تر به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك دووری نێوان دوو كه‌س دابندرێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێك له زاناكان پێیان وایه دووری 6 پێ به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه بگوێزرێته‌وه، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا توانای هه‌یه بۆ دووری 27 پێ كه ده‌كاته 8 مه‌تر بڕوات و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له هه‌وادا به چالاكی بمێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه كاتێك ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانتان ماوه‌ی 8 مه‌تر دووری له‌نێوان خۆتان و كه‌سی به‌رامبه‌ر بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبونتان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر كه‌م ببێته‌وه.