پزیشك
ڕاچڵه‌كین-
چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه كه له جه‌سته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ڕاستیدا كاردانه‌وه و ئاماژه‌ی له‌شه بۆ ئه‌وه‌ی گرفتێكی هه‌یه، له‌م بابه‌ته‌دا به كۆمه‌ڵێك له‌و نیشانانه ئاشنا ده‌بیت كه له‌كاتی ڕودانیان پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
1-ته‌قینی زمان یه‌كێكه له‌و نیشانانه‌ی نابێت پشتگوێ بخرێت چونكه ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌مه ئاماژه بێت بۆ وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م به‌هۆی كه‌مخواردنه‌وه‌ی ئاوه‌وه.
2-له‌كاتی ته‌قینی زمان و هه‌ڵوه‌رینی قژ و ده‌ركه‌وتنی چه‌ند ئاوساویه‌ك له‌سه‌ر له‌ش ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ئاماژه بێت بۆ توشبوون به غوده‌ی ده‌ره‌قی.
3-ده‌ركه‌وتنی هێڵ و گۆڕانكاری له‌ڕه‌نگی نینۆك پێویستی به‌وه هه‌یه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت چونكه پێده‌چێت ئاماژه بێت بۆ خوێن به‌ربوونی ناوه‌كی یان توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست.
4-ڕه‌شبوونی پێستی مل نیشانه‌ی مه‌ترسی توشبوونه به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م.
5-ده‌ركه‌وتنی زیپكه به تایبه‌ت له ژێر مل نیشانه‌ی تێكچوونی هۆرمۆنه‌كانی له‌شه به‌تایبه‌ت هۆرمۆنی "تستۆستیرۆن"
6-هه‌ڵوه‌رینی مووی برۆكان نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشیه‌كانی غوده‌ی ده‌ره‌قی چونكه تێكچوونی ده‌ردانی ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد كار له گه‌شه‌ی مووه‌كان ده‌كات.
7-ئه‌گه‌ر زیپكه‌كانی سه‌ر پێستت له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر باش نه‌بێت ئه‌وه نیشانه‌یه‌كی ناته‌ندروسته و پێویستی به سه‌ردانی پزیشك هه‌یه.
8-دروستبوونی كیس له‌سه‌ر هێلكه‌دان واده‌كات مووه‌كانی سمێڵ له خانماندا ڕێژه‌كه‌ی زۆر زیاد بكات.
9-ئاوسانی په‌نجه‌كان یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان،و زه‌رد بوونی سپێنه‌ی چاوه‌كان ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر.
10-ئه‌و كاته‌ی تێبینی دروستبوونی په‌ڵه‌ی ڕه‌شت كرد له ده‌وری چاوه‌كانت ئه‌وه مانای وایه سیستمی خۆراكیت ناته‌ندروسته و وه‌ك پێویست نه‌خه‌وتویت و جه‌سته‌ت ماندووه.