كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكانی هەرێم

کوردستان

24/03/2023     ژمارەی بینراو 233

راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ  هەینی، ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان  بە تاییەتی پارێزگای دهۆك  ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە.پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە لە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو .

سبەی شەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواودا دەبێت، ئەگەری باران لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێمدا هەیە بە تایبەتی لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا.پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە   بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ  .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  25 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 22 پلەی سیلیزی
دهۆك      :  24 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   24 پلەی سیلیزی
سۆران    :  25 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  28 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن