وەزارەتێكی دیكە دەوامی فەرمانبەران كەمدەكاتەوە

کوردستان

24/03/2023     ژمارەی بینراو 284

راچڵەكین -

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارلایدا بەبۆنەی مانگی رەمەزان، یەك دەوامی فەرمانبەران كەمبكاتەوە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی شەممە، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی (نەخۆشخانە، سەنتەر، بنكەكانی تەندروستی، نۆڕینگە میللییەكان، نۆڕینگە راوێژكارییەكان و خزمەتگوزارییەكانی نیمچە تایبەت) دەستپێدەكاتەوە. 

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەوامی فەرمی یەك كاتژمێر كەمدەبێتەوە بۆ كاتژمێر (1)ی دوای نیوەڕۆ، بۆ ئەو شوێنانەی كەوا ڕۆژانی شەممە دەوام تێیدا هەیە وەكو نەخۆشخانە، سەنتەر، بنكەكانی تەندروستی، هاوكات دەوامی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتی و هەموو ئەو شوێنانەی كەوا رۆژانی شەممە دەوامیان تێدا نییە، بۆ كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ كەمدەبێتەوە.

سەبارەت بە دەوامی ئێواران و ئێشكگری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە كە تەواوكەری دەوامەكانی ئێواران و شەوان بەشێوازی ئێشكگری، بەردەوام دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن