تەرمی هاووڵاتییەك بە سووتاوی دۆزرایەوە

کوردستان

24/03/2023     ژمارەی بینراو 346

راچڵەكین -

لەسنووری قەزای شێخان-ی سەر بە پارێزگای دهۆك، تەرمی هاووڵاتییەك بە سووتاوی دۆزرایەوە، پۆلیسی پارێزگاكەش رایدەگەیەنێت، تەرمەكە نەناسراوەو لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.

هێمن سلێمانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی هاووڵاتییەك لەنێوان سەنتەری قەزای شێخان و گوندی ئێسیا، لەلایەن پۆلیسی شێخان-ەوە دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەرمەكە بەتەواوەتی سووتاوەو بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەكی پێنەبووە، تائێستا نازانرێت كێیە.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك راشیگەیاند، تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كراوە بەمەبەستی توێكاری بۆ لاشەكەی، لێكۆڵینەوەش دەستی پێكردووە بۆ زانینی هۆكاری رووداوەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن